وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندرووستی منداڵ بەڕێوەچوو

وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندرووستی منداڵ بەڕێوەچوو

رۆژی 23-12-2019  به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستا و قوتابی، له‌ درێژه‌ی وۆكشۆپه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ته‌ندرووستی، وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ (پسپۆڕی پزیشكی ددانی منداڵان و گرنگی تەندرووستی و پاراستنی ددانیان)، به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م وۆركشۆپه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن "د. ته‌كیش دلاوه‌ر كاكه‌ زیاد" پێشكه‌شكرا، سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ته‌ندرووستی ده‌م و دانی منداڵ بوو، كه‌ تێیدا به‌ڕێزیان زۆر به‌ وردی و په‌روه‌رده‌یی تیشكی خسته‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ و بۆ ئاماده‌بووانی روونكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ دوو توێی باسه‌كه‌یاندا، ئاماژه‌شی به‌وه‌ دا، كه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ هه‌بوونی سیسته‌می ته‌ندرووستی خێزان و هه‌بوونی دكتۆری خێزان، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵبدرێت گرنگی به‌ ته‌ندرووستی منداڵ بدرێت، تا دواجار بتوانرێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندرووست به‌رهه‌م بهێنرێ.

دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپه‌كه‌، ئاماده‌بووان تێبینی و پرسیاره‌كانی خۆیانیان هێنایه‌ گۆڕی، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه‌ به‌ وردی وه‌ڵامدرانه‌وه‌.

شایانی باسە، "د. تەکش دلاوەر کاکە زیاد" پسپۆری ڕاویژکاری ددانی منداڵانە لە وڵاتی قەتەر و، خاوەنی بۆردی ئەمریکییە لە ددانسازی منداڵان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو