وێنەگرتنی خوێندكاران دەبێ بەیاسایی بكرێت

ڕەهێڵ دزەیی

ڕۆژانە لە زۆربەی خوێندنگاكان چالاكی جۆراو جۆر دەكرێت ، بۆ گەشەپێدانی ئاستی خوێندكارەكان، زۆریش ئاساییە وێنەی ئەم چالاكیانە وبگیرێت وبكرێت بە ئەرشیف بۆ خوێندنگاكە.
خوێندنگا ومامۆستاكان لەگەڵ ئەوەی ئەركی فێركردن و پەروەردەی خوێندكارەكانیان لەسەرشانە، بەڵام مافی بڕیاردانیان نیە لەجیاتی منداڵەكان بڕیار بدەن، ئەوە دایك و باوكن خاوەداریەتی منداڵەكانیان دەكەن.
منداڵ تا دەگاتە تەمەنی هەژدە ساڵ توانای بڕیاردانی دروستی نیە ودایك و باوك بەرپرسن لە پاراستنی مافەكانی وە دابین كردنی پێداویستیەكانی، پەروەردەكردنیان بەشێوەیەكی تەندروست.
ڕۆژانە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لە ڕێگای پەیج وئەكاونتەكانی قوتابخانەكان، تەنانەت لە ئەكاونتی مامۆستاكانیش وێنەی جۆراوجۆری خوێندكاران بڵاو دەبێتەوە وبە شێوازی شیاو و نەشیاو، بێ ئەوەی ڕیگەپێدراو بن لەلایەن خانەوەدای خوێندكارەكان.
لەگەڵ سەرهەڵدانی تەكنەلۆجیە وپەیدابوون وئامرازەكانی ئاسان كردنی پەیوەندیەكان ووینەگرتن و بڵاوبونەوەی، یاسای بەكارهێنانی ئەم ئامێرانەش هاتەكایەوە. خوێندنگاش وەك هەر تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە ئەم یاسایە دەیگرێتەوە، بۆیە دەبێ بە ووریا وچاوكراوەیی مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بكات. بۆ ئەوەی مافی خوێندكارەكان پێشیل نەكات، باشتر وایە بۆئەی ڕووبەڕوووی بەرپرسیاری نەبنەوە، ساڵانە لەگەڵ دەست پێكردنی خوێندن بەڕێوەبەری خوێندنگا نووسراوێك بنێریت بو خانەوەدەی خوێندكارەكانی خوێندنگاكەی، تیایدا داوایان لێبكات كە ڕێگا بە خوێندنگا بدەن كە وێنەی منداڵەكانیان لە پەیج وئەكاونتی خوێندنگاكەیان بڵاو بكەنەوە، لەكاتی نەدانی ڕەزامەندی خانەوەدەی خوێندكارەكە خوێندنگا بەرپرسیار دەبێت لە كاتی بلاو كردنەوەی وێنەی منداڵەكەیان.
ئەوەی مایەی سەرسووڕمانە ئەوەیە مامۆستا ڕێگە بەخۆی دەدات وێنەی خوێندكارەكانی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی بڵاو بكەتەوە و بەشانازیەوە پشكنینی سەری خوێندكارەكانی بڵاو بكاتەوە وەك چالاكیەك بیناسێنێت، بێ ئاگا لەوەی كە ئەمە دەكەوێتە خانەی ناوزڕاندن و بێ رێزیكردن.
خوێندكارەكان زۆر دڵخۆشدەبن لەم كاتانەی مامۆستاكانیان وێنەیان دەگرن،لەوانەیە داواش لە مامۆستاكانیان بكەن وێنەیان بگرن، بەڵام وەك باسمان كرد منداڵ توانای دووربینی وجیاكردنەوەی سوود وزەرەرو بڕیاردانی نییە، بۆیە تەنها دایك و باوك ئەم مافەیەن هەیە كە بڕیار لە سەر بابەتێك بدەن كە پەیوەندی بە منداڵەكانیان هەیە، مامۆستا تەنها ئەركی ئەوەیە كە خوێندكاران فێربكات و پەروەردەیان بكات، نەك بڕیار لەسەر بابەتەكان بدات لەجیاتی دایك وباوك ماف بەخۆی بدات وێنەی خوێندكارەكان بڵاوبكاتەوە.
بەداخەوە زۆرێك لە دایك و باوكان درك بە هەستیاری ئەم بەبەتە ناكەن و بەهەند وەر ناگرن و لەسەر پێشێل كردنی مافی منداڵەكانیان ناێنە وەڵام.
ئەركی وەزارەتی پەروەردەیە كە بەنوسراو سەرنجی بەڕێوەبەرایەتیەكان و خوێندنگاكان بۆ ئەم بابەتە ڕابكێشێ وئاگاداریان بكاتەوە و سنوورێك بۆ ئەم دیاردەیە دابنێت.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو