وەرزشكردن و فڕێدانی دەبەی ئاو

وەرزشكردن و فڕێدانی دەبەی ئاو

 

 سەرۆكی رێكخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە

وەرزشكردن بەشێوەیەكی گشتی مایەی تەندروستی ولەش ساغیە بۆ ئەو كەسانەی كەوا رۆژانەو بەردەوام ئەنجامی دەدەن و هۆكارێكیشە بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشی و خەمۆكی و دلتەنگی و هەستكردن بە وزەو چالاكی وهێز ە ئارامی دروون ,بۆیە گرنگە هەموو مرۆڤێك رۆژانە ئەگەر نیو كاتژمێریش بێت لە كاتی خۆی تەرخان بكات بۆ ئەنجامدانی وەرزش تەنانەت ئەگەر رۆیشتنیش بێت بە پێ بەتایبەت لە رۆژگاری ئەمرۆماندا ژیان پڕیەتی لە نەخۆشی و جەنجالی و پیسبوونی ژینگە و سەرقالی زیاتر بەكاركردن تا ئێوارە و ماندبوون وهیلاكیەكی لە رادەبەدەر , گرنگی وەرزشكردن دەبێتە هاوسەنگیەك لە نێوان رۆتینیاتی كاری رۆژانەو تەندروستی لەش و پشوودانی مێشك خۆشبەختانە لەو سالانەی دواییدا خەڵكێكی زۆر لە كوردستان روویان لە وەرزشكردن كردووە لە هوڵ و پارگ وباخچەكان و بەشێك لە یاریگا بچووككراوەكانی شەش یاریزانی كەوا زۆرێك لە گەرەكەكان ئەو جۆرە یاریگایانە بوونی هەیە و بۆتە دەرفەتێكی باش بۆ ئەوەی یاریزانە لاوەكان تواناو بەهرەی خۆیان نیشان بدەن و لە داهاتووش كە یاری لە نیو یاریگای چیمەنی سروشتی و گەورەدا دەكات نابێتە نامۆ بەلایەوە لەبەر ئەوەی هەر لە گەنجیەوە لێ راهاتووە , بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانی و داخە دیاردەیەكی ناشیرین و نابەرپرسیاری و هۆشیاری لەچوار دەوری ئەو یاریگایانە دەبینین فرێدانی ژمارەیەكی زۆر دەبەی پلاستیكی ئاو خواردنەوەیە لە لایەن جەماوەر و ئەو كەسانەی لەوێ ئامادە دەبن تەنانەت زۆرجاران لەلایەن خودی یاریزانەكانەوە فڕێ دەدرێت , كە ئەمەش بەراستی دوورە لە گیانی وەرزشی و رۆشنبیری وەرزشوان لەبەر ئەوەی سیمایەكی ناهۆشیاری وبێباكی بەرانبەر بە ژینگەو ژیان پیشان دەدات , بۆیە پێویستە حكومەت یاخود شارەوانی چاودێرو ژینگە پارێزێك دابنێت و پێش هەر یاریەو وەرزشكردنێك جەماوەرو یاریزانەكان ئاگاداربكاتەوە بەوەی ژینگەو دەوروبەری یاریگا پیس نەكەن بەفڕێدانی دەبەی پلاستیكی ئاو و قوتی خواردنەوە گازیەكان بەلكو بیخەنە شوێنی تایبەت بە زبل و خاشاكاوە كە بۆیان دانراوە .

 

زۆرترین بینراو