وەرزش لە ژینگەیەكی تەندروست

وەرزش لە ژینگەیەكی تەندروست

ڕێكخراوی شاوێر، یەكێكە لەڕێكخراوە ژینگەییەكان لە شاری هەولێر، بۆماوەی سێ ساڵە لەخزمەتی ژینگە دەكات و ئەندامانی ئەو رێكخراوە ژینگەییە پێك هاتوون لەمامۆستایان.
لە ئێستادا دەستیان كردوە بەهەڵمەتێكی پاككردنەوەی گۆڕەپانەكانی وەرزشی، لە پیسی و پاشماوەیی زۆری لە بەتڵی ئاو و جۆرەها خاشاكی هاندەرو جەماوەر لە یاریگاكان كۆبۆتەوە.
رێكخراوەكە ئامانجی پاك راگرتنی ژینگەی وەرزشییە لە كوردستان و زیاتر گرنگی بەپاك وخاوێنی یاریگاكان دەدات بۆئەوەی بتوانن لەژینگەیەكی پاك وخاوێن وەرزش ئەنجام بدەن.
لەمیانی ئەو هەڵمەتەدا، پەیامێكیان بۆ وەرزشوانان و یاریزانان هەیە، داواكارن لە دوای ئەنجامدانی یاری وەرزشی، پاشماوەكانی خۆیان پاك بكەنەوە و هەستێكی جوانی وەرزشی بە ژینگە پێشكەش بكەن تاكو ژینگەیەكی پاك و جوان وەرزش دروست ببێت و تەندروستی و لەش ساغیش فەراهەم بكرێت.

زۆرترین بینراو