وەزارەتی ئەوقافی هه‌رێم رۆژی دووشەممە بۆ دیاریكردنی رۆژی جەژن كۆده‌بێته‌وه‌

وەزارەتی ئەوقافی هه‌رێم رۆژی دووشەممە بۆ دیاریكردنی رۆژی جەژن كۆده‌بێته‌وه‌

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گەینێت، كه‌ ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3-6-2019، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەت لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا دەبن و دوای نوێژی مەغریب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی جه‌ژن دیاری ده‌كه‌ن.

ئەمە لە کاتێکدایە كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە دەڵێت، مانگ لە ئێوارەی رۆژی سێشەمە، چواری حوزەیران كە دەكاتە 30مین رۆژی مانگی رەمەزان بە ئاسانی دەبیندرێت، هەروەها 24 دامەزراوەی تایبەت بە بینینی مانگ پێیانوایە رۆژی دووشەممە لە كیشوەرەكانی ئوسترالیا، ئاسیا، ئەفریقیا و ئەوروپا مانگ نابیندرێت.

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی پێشوەختەی کۆمەڵەی فەلەکناسی سعودیە و ئەو 24 دامەزراوەیە بێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

زۆرترین بینراو