وەزارەتی تەندروستی دوو خزمەتگوزاریی نوێی راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی دوو خزمەتگوزاریی نوێی راگەیاند

سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی نوێی بەناوی فاست كەیڕ بۆ ھاووڵاتییان راگەیاند و گوتی: ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە تیمێكی تەندروستی گەڕۆك و ھاووڵاتییان لە رێگای ئەم تیمەوە دەتوانن لە ماڵەكانی خۆیان چارەسەری پێویست وەرگرن و ئەمەش كێشەی ھاتووچۆی ھاووڵاتییان لەمیانی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ چارەسەر دەكات .

بەرزنجی ئاشكرایشی كرد كە لەماوەیەكی نزیكدا لەرێگای پۆرتاڵێكی ناو مۆبایلەكانەوە دەتوانن تەواوی زانیارییەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینین و پۆرتالەكە ناوی كوردستان ھێڵس دەبێت.