وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان بریارێكی نوێی ده‌ركرد

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان بریارێكی نوێی ده‌ركرد

به‌پێی نووسراوێك كە واژۆی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ رایده‌گه‌ێنێت ، بڕیاردرا ئەنجامدانی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەتاقیگە تایبەتەكان و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان قەدەغە بكرێت

بریاره‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كه‌بۆ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نێردراوه‌ كه‌تێیدا هاتووه‌ ،لەڕێگەی ئەم نووسراوەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت پشكنینی كۆڤید -19 لەنەخۆشخانە تایبەتییەكان یان لەتاقیگا تایبەتەكان ئەنجام بدرێت لەبەرئەوەی ئەم پشكنینە پەیوەندی بەپشكنینی جیناتەوە هەیە و بەبابەتێكی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویستە تەنیا لەتاقیگەكانی تەندروستی گشتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتمان ئەنجام بدرێت بەپێچەوانەوە هەر دەزگایەكی تری ناحكومی ئەم جۆرە پشكنینانە ئەنجام بدات بەبێ رەزامەندی وەزارەتمان تووشی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو