وەزارەتی كارەبا گرێبەستێكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبای سۆران واژوو كرد

وەزارەتی كارەبا گرێبەستێكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبای سۆران واژوو كرد

رێكەوتی 17/2/2020 ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای ( هێرۆ) بەگوژمەی شەش ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلار واژوو كرد، بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگی گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ تەواویی دەڤەری سۆران و گۆڕینی تەل و زیادكردنی توانای وێستگەی (سۆران 1)، كە بەپێی ئەم گرێبەستە لەماوەی 180 رۆژدا كۆمپانیای ناوبراو بەدرێژای 16 كیلۆمەتر هەڵدەستێت بە راكێشانی هێڵەكەو گۆڕینی تەلی گەیەنەرو زیادكردنی توانای بەشێكی وێستگەكە.
دوای رێورەسمی واژووكردنی گرێبەستەكە، وەزیری كارەبا سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پاڵپشتیكردن و تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ چاككردنی دۆخی راكێشان و دابەشكردنی كارەبا لەتەواوی دەڤەری سۆران.
چارەسەركردنی كێشەی گواستنەوەی كارەبا بەیەكێك لەو كارانە دادەنرێت كە وەزارەتی كارەبا گرنگیەكی زۆری پێداوە، تاوەكو هەموو پارێزگا و دەڤەرو ناوچەكانی كوردستان بەپێی پێویست و پشكی كارەبای خۆیان وەربگرن كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست و بەكارهێنانی كارەبا ژێرخانی هێڵەكانی گواستنەوەی پاڵەپەستۆ بەرز زۆر پێویستیان بە ئەنجامدانی ئەو پرۆژانەیە، ئەمە وێرای ئەوەی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی جێبەجێكردنی بەستنەوەی تەواویی ئەو وێستگانەی گۆڕینی كارەبان كە لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان تەواو بوون و بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە ببەسترێنەوە بەتۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە.

زۆرترین بینراو