وەزارەتی ناوخۆ چەند رێنمایەكی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆ چەند رێنمایەكی دەرکرد

محەمەد ئامۆکەیی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا کە کۆپەیەکی بۆ زاری کرمانجی هاتووە و تێیدا چەند رێنمایەک بۆ سەڵامەتی گیانی هاونیشتیمانیان دەرکرد، لە شوێنە گەشت و گوزاریەکانی هەرێم. بەسەرپەرشتی سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوەخۆ ئەو بەڕێزانەی لە خوارەوە واژویان کردووە کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوەخۆ، بەمەبەستی دانانی مەرجەکانی سەڵامەتی گشتی بۆ شوێنەکانی گەشت و گوزار، لەم كۆبوونەوەیە پێشنیاركرا چەند رێکارێک پەیڕەو بکرێت، لەم چەند خالە.
1- دەبێت شوێنە گەشت و گوزاریەکان رەزامەندی لایەنی پەیوەندی دار وەرگرن.
2-هەلواسینی هێما قەدەغەکراوەكان وەک (مەلەکردن و ئاگرکردنەوە قەدەغەیە.
3-بوونی کەسانی شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی و رزگارکردنی ناو ئاو لە مەلەوانگەکان و شوێنی مەلەوانی دابین دەکرێت.
4- بونی سندوقی فریاگوزاری سەرەتایی لە لایەن خاوەن شوێنی گەشت و گوزار.
5-دانانی پەرژین و بەربەست بۆ شوێنە مەترسی دارەکان لە لایەن خاوەن شوێن کار.
6-بونی چووپی مەلەوانی بەمەبەستی رزگارکردنی گەشتیاران لەناو بەلەمەکان و پێویستە هەر گەشتیارێک چاکەتی رزگارکردن لەبەر بکات.
7-بوونی کامیرای چاودێری CCTV لە شوێنی گەشت و گوزار.
8- تۆڕی کارەبا بەشێوەیەکی سەلامەت دابنرێت کە مەترسی دروست نەکات.
9- بوونی روناکی پێویست لەشەودا.
10-بەلەمی گەشتیاری نابێت لەو ژمارەیەیی بۆ دانراوە زیاتر سەرنشین هەلبگرێت و دەبێت شوفێرەکەشی شارەزاو رێگەپێداروبێت.
11بەکارهێنانی دەرمانی دژە مار و دووپشک، بەتایبەتی لە سەرەتای هاتنی وەرز لەو شوێنانەی کە نزیکن لەخۆل و دەشتایی لە لایەن خاوەن شوێنی گەشت و گوزاری.
12-هەلواسینی تابلۆی زانیاری و هەلواسینی ژمارەکانی دەزگا فریاگوزاریەکان.
13- دابینکردنی گەراجی مۆلەت دراو تایبەت بە ئۆتۆمبێل و دانانی ئامێری ئاگر کوژێنەوەی دەستی.
14- پابەندبوون بە خاوێنی شوێنە گەشتیاریەکان.
15-راهێنان بە ستافەکە بکرێت لەسەر کوژاندنەوەی ئاگر و چۆلکردنی شوێنەکە لە کاتی رووداو.
16-قەدەغەکردنی مەلەکردن لە رووبار و زێێ و بەنداوەکان و دەریاچەکان تەنیا مەلەکردن لە مەلەوانگەکان رێگەپێداروە.
17- پێویستە خاوەن شارە یاریەکان گرنگی بدات بە سەڵامەتی گشتی وەک چاککردنەوەی (صیانە)ی ئامێرەکانی یاری و دابینکردنی پێداویستیەکانی بەرگری شارستانی دەبێت گرێبەستی لەگەڵ شوێنەکی مۆلەت دراو هەبێت بۆ چاککردنەوەی(صیانە)ی ئامێرەکان.
18ئەو وەستایانەی که ئامێرەکان ئیش پێدەکەن پێویستە شارەزایان هەبێت.

زۆرترین بینراو