وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێم پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێم پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

لەپەیامێکدا وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیھانی مناڵانەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە لە پەیامەکەدا رایدەگەیەنێت ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) زیاتر لە ٦٠ ھەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمار کراون کە بە درێژایی مێژووی وەزارەتی پەروەردە شتی وەھا نەبینراوە.


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپەیامەکەدا رایدەگەێنێت ، بە دابینکردنی خوێندن بە خۆڕایی و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵان ھەر لە قۆناغی باخچەی منداڵانەوە تا دواقۆناغی ئامادەیی، کاری لەسەر پەروەردەکردنی نەوە یەک لە دوای یەکەکان کردووە و لەم پێناوەشدا ھەموو ئاسانکارییەکی بۆ کردوون ، ھەر ئەمەیش ھۆکارە بۆ ئەوەی ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەی ئەو منداڵانانەی کە دەنێردرێنە بەر خوێندن زیاتر بکەن. ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) زیاتر لە ٦٠ ھەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمار کراون کە بە درێژایی مێژووی وەزارەتی پەروەردە شتی وەھا نەبینراوە.
راشیدەگەیەنن ، لە ڕۆژی جیھانی منداڵدا، وەزارەتی پەروەردە پیرۆزبایی لە ھەموو منداڵانی کوردستان دەکات و کاریش دەکات کە بە شێوەیەکی سەردەمیانە و لەسەر بنەمای زانیاری و ھزری قبوڵکردن و ڕێزگرتن و ژینگەپارێزی پەروەردەیان بکات.

 

زۆرترین بینراو