وەزارەتی پەروەردە رەتیدەكاتەوە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن

وەزارەتی پەروەردە رەتیدەكاتەوە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن

زاری كرمانجی - هەولێر: لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە كە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن و رایدەگەیەنێت، ھەندێك پەیجی ساختە نووسراوێكی شێوێندراویان بەناوی وەزارەت بڵاوكردووەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:..

دوێنێ شەو ۳۰ ی ٦ی ۲۰۲۰، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو لایەک رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووک. دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ رووبەرووکردنەوەیان بە دادگاکان.

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان ـ وەزارەتی پەروەردە

۱ ی ۷ ی ۲۰۲۰

زۆرترین بینراو