وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم پلانی چوار ساڵی ئایندەیان لە مێرگەسۆر خستەروو

وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم پلانی چوار ساڵی ئایندەیان لە مێرگەسۆر خستەروو

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان – بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری مێرگەسۆر بەهاوكاری سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی مێرگەسۆر دیداری پێنجەمی مێرگەسۆر ئەنجامدا لە هاوینە هەواری رێزان كە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە كوردستان و رۆشنبیر و نووسەرانی كوردستان بەشداربوون ماوەی پێنچ ساڵە ئەم دیدارە ئەنجامدەدرێت لە نێو دیدارەكە چەندین پانێل بەرێوە دەچن بۆ ئەمساڵ لایەنە سیاسییەكان و سیاسەتمەداران و وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێم بەشداربوون و لایەنە سیاسییەكان داوای یەكڕیزیان كرد و وەزارەتەكانی حكوومەتیش پلانی چوار ساڵی ئایندەیان خستەروو.
سەرەتای دیدارەكە غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر وتاری بەخێرهاتنی پێشكەشكرد و گوتی:" ناوچەی بارزان ماڵی هەموو كەس و لایەنێكە بەناوی ئیدارەی مێرگەسۆر بەخێرهاتنی گشت میوان و لایەنە سیاسییەكان دەكەین, مێرگەسۆر بۆ پێنجەم ساڵە لەسەر یەك ئەم دیدارە ساز دەكات لەسەر رۆژەڤی كوردستان و رەوشی سیاسی, كە هەموو جارێك هەموو لایەنەكان لەم دیدارەدا لێك نزیك دەبنەوە كە ئەمەش مایەی خۆشحالیە, جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ لە وەزیری وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێم باس لە پلانی چوار ساڵی ئایندەی خۆیان دەكەن.
لە لایەكی ترەوە فەرهەنگ غەفو , بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر وتاری وەزارەتی رۆشنبیری پێشكەشكردو گوتی:" وەكو وەزارەتی رۆشنبیری بەردەوام لەگشت سێكتەرەكان لە هەوڵی جدیداین بۆ ئەنجامدانی چالاكی و هونەری و گشتی, لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەین بۆ ڤیستەڤاڵی شانۆ لە هەولێر كە بریارە لە 10 دەولەت بەشداری تێدا بكەن.
لەلای خۆیەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كورستان لە دیداری مێرگەسۆر رایگەیاند:" كەرتی گشتی تەندروستی هەرێم خزمەتی زۆری نەخۆش و هاووڵاتیانی كردووە، ئەگەر كەم و كوڕیشی هەبێت لە هەندێك روویەوە بەڵام درێغی نەكردووە لە خزمەتكردن بە هاووڵاتیان بەڵگەش لەسەر ئەوە ساڵی 2018، 98 هەزار نەشتەرگەریی كردووە ئەمەش ژمارەیەكی زۆر گەورەیە, لە پلانماندایە لەگەڵ كەرتی تایبەت كار بكەین بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی تەندروستی پێشكەشی هاووڵاتیان بكەین.
دواتر ئەندازیار كەمال محەمەد وەزیری كارەبا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیداری مێرگەسۆر دیاركرد:" لە هەرێمی كوردستان هەندێك كەم و كوری هەیە لە بواری كارەبا بەڵام ئەوە تەنها بە وەزارەتی كارەبا ناكرێت بەڵكو بە وەزارەتە پەیوندیدارەكان دەكرێت بۆ نموونە وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ كە ئەم دوو وەزارەتە ژمارەیەك زۆر بەشداری كارەبا هەیە, لەهەمانكاتدا نای شارینەوە كە زێدەڕۆیی لەسەر كارەبا هەیە تا رێژەی 30% لە هەمانكاتدا ئەگەر ئەو پارەی وەزارەتی كارەبا كە لایەن هاووڵاتیانە بگەرێتەوە كێشەكانی كارەبا چارە سەردەكرێن كە زیاتر لە ترلیونێك دینار هاووڵاتی قەرزاری وەزارەتی كارەبان.
لای خۆیەوە د. دارا رەشید , وەزیری پلاندانان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیداری مێرگەسۆر دەڵێ:" لەگەڵ گشت وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵی ئەوەداین لەم چوار ساڵەی داهاتوو چی گرنگ و پێویستە پێشكەش بكەین بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان, ئێمە لەو ماوەی دەست بەكاربووینە چەندین پلانمان داناوە كاركردنیش لەسەری بەردەوامە بۆ ئەوەی چی باش و پێویستە پێشكەش بیەین بە هاوكاری سەرۆكوەزیران كە یارمەتی دەرێكی باشی ئێمەیە .

زۆرترین بینراو