وەزیری ئەوقاف سەردانی شەقڵاوەی کرد

وەزیری ئەوقاف سەردانی شەقڵاوەی کرد

محەمەد ئامۆکەیی
ئێوارەی ئەمڕۆ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەیاوەری رێباز محەمەدئەمین بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە بەوەکالەت سەردانی کۆشکی پێشوازی مەسیحیەکانی شەقڵاوەی کرد.
سەیفەدین خالید گوتەبێژی ئەوقافی شەقڵاوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند" وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم لە نزیکەوە بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەردانی کۆشکی پێشوازی مەسیحیەکانی شەقڵاوەی کردوو لە لایەن ئەنیس یەعقوب، قەشەی مەسیحیەکان و کەسایەتیەکانی مەسیحی لەشەقڵاوە پێشوازی کرا.
بەرپرسی راگەیاندنی ئەوقافی شەقڵاوە، ئەوەشی گووت"وەزیری ئەوقاف وێرای پیڕۆزبایی جەژن و لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقافی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامی دان بە پەیوەندی نێوان موسڵمان و مەسیحیەکان و تەواوی پێکهاتە ئایینییەکان لەهەرێمی کوردستان دا، لای خۆیەوە قەشە ئەنیس سوپاسی وەزیری ئەوقاف و حکوومەتی هەڕێمی کوردستانی کرد کەوا هەمیشە پالپشت و هەماهەنگ بوونە بۆ زیاتر خزمەتکردنی پێکەوەژیانی ئایینی لەهەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو