وەزیری دارایی واژووی لەسەر ناردنی مووچە كرد

وەزیری دارایی واژووی لەسەر ناردنی مووچە كرد

زاری كرمانجی: وەزیری دارایی و ئابووری عێراق، واژووی لەسەر ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد.
بە پێی زانیارییەكان تەنیا چەند كارێكی رۆتینی ماوە و لەچەند رۆژی داهاتوو پارەكە رەوانە دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 24ـی ئادار، فارس عیسا نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی (وشە)ی راگەیاندووە،" فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق واژووی لەسەر رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، تەنیا چەند كارێكی رۆتینی ماوە و لەچەند رۆژی داهاتوو تەواوی پارەكە رەوانە دەكرێت".

زۆرترین بینراو