وەزیری ناوخۆ گۆڕانكاری دەكات دەڤەری سۆرانی تێدا نییە

وەزیری ناوخۆ گۆڕانكاری دەكات دەڤەری سۆرانی تێدا نییە

زاری كرمانجی: بە بڕیاری‌ وەزیری‌ ناوخۆی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان 22 پۆستی‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێر گۆڕانكاری‌ تێدا دەكرێ‌. بەڵام هێچ گۆڕانكاری لە پۆستەكانی ئەم وەزارەتە لە سنووری دەڤەری سۆران نەكراوە.

بەگوێرەی‌ نووسراوێكی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان كە واژۆی‌ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری‌ ناوخۆی‌ لەسەرە بڕیاردراوە بە گۆڕانكاری‌ لە 22 پۆستی‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێر.

گۆڕانكاری‌ لە پۆستەكان بەمشێوەیەیە:
1- عەمید بەختیار عەزیز، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی هەولێر گواسترایەوە سەر میلاكی دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.
2- عەمید هەندرێن خەسرۆ وەك بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستنیشان كرا.
3- عەمید نەبیل سەباح، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات- گواسترایەوە سەر بەڕێوبەرەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ.
4- موقەدەم ڕێبوار عبدولرەحمان وەك بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهەڵات دەستبەكاربوو.
5- عەمید فەرمان فازل كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەلێر.
6- عەقید عزەدین نەجمەدین وەك بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوای هەولێر دەستنیشان كرا.
7- عەقید فەخرەدین نووری بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی عەنكاوە گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر.
8- موقەدەم سامی ئەبوبەكر كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنكاوە.
9- موقەدەم هێرش خالد بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر گواسترایەوە بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر.
10- موقەدەم ئاژەر نوورەدین كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر.
11- عەقید سامان عبدوڵا لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر گواسترایەوە بۆ بەشی پۆلیسی پاسەوانی هەولێر.
12- موقەدەم كاروان مامەند لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر گواسترایەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر.
13- موقەدەم دلێر خالید كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی دەشتی هەولێر.
14- عەقید ئوسامە سدیق لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گواسترایەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی ئامێرسازی هەولێر.
15- عەقید تارق عبدولرەحمان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی مەشق و شیاندن گواسترایەوە بۆ سەر میلاكی دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.
16- عەقید كاكل حەمەدئەمین لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر گواسترایەوە و كرا بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی مەشق و شیاندن.
17- موقدەم سۆران مەحموود بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانی پارێزگای هەولێر گواسترایەوە بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر.
18- موقەدەم بارزان سەلیم كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر.
19- عەمید جەمیل حەمەدئەمین بەڕێوەبەری بەشی فەرمانگەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گواسترایەوە بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم بێ پایە.
20- رائیدی‌ ماف بەیار سیامەند وەك بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستنیشان كرا.
21- رائید ئەحمەد سەردار لە بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم گواسترایەوە بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وەك بەڕێوەبەری بەشی كارگێڕی.
22- رائید حەسەن ئیحسان وەك بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری پۆلیسی هەولێر دەستنیشان كرا.

زۆرترین بینراو