وەزیری ناوخۆ: بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت دەستدرێژی بكرێتە سەر موڵكی گشتی

وەزیری ناوخۆ: بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت دەستدرێژی بكرێتە سەر موڵكی گشتی

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە رێگا نادرێت هیچ كەسێك دەستدرێژی بكاتە سەر موڵكی گشتی و دەبێت بە كردار یاسا سەروەر بێت.

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بریكاری وەزارەت و پارێزگارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەلەبجە و راوێژكاران و سەرجەم بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت، كە تایبەت بوو بە دانانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ژێر رۆشنایی رێنماییەكانی سەرۆكی حكوومەت و بەرنامەی كابینەی نۆیەم، ئامانج خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و راییكردنی كارەكانیانە بە زووترین كات و باشترین شێوە.

رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردووە، كە رێگە نادرێت هیچ كەسێك دەستدرێژی بكاتە سەر موڵكی گشتی و دەبێت بە كردار یاسا سەروەر بێت.

لە كۆبوونەوەكە دا رەشنووسی پلانی چوار ساڵی داهاتوو داڕشت و وەكو كارنامەی وەزارەتەكە لەسەر بنەمای كارنامەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و كابینەی نۆیەم دەبێت.

زۆرترین بینراو