وەزیری ناوخۆ: پڕۆژەی هاوکاری پێشمەرگە بریندارەکان بە سەرکەوتووی کۆتایی هات

وەزیری ناوخۆ: پڕۆژەی هاوکاری پێشمەرگە بریندارەکان بە سەرکەوتووی کۆتایی هات

وەزیری ناوخۆ ئاشکرای کرد، کە پڕۆژەیەکیان بە هەماهەنگی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری پێشمەرگە بریندارەکان بە سەرکەوتووی بە کۆتا هێناوە، کە دەبێتە هۆی دابینکردنی بژێوی ژیانیان، داوایشی کرد، کە پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت، تا پێشمەرگەی بریندار و کەمئەندام بووانی دیکەیش لێی سوودمەند بن.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە میانەی پرێسکۆنفرانسێکدا، بۆ مێدیاکان رایگەیاند، سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن، کە لە رووی داراییەوە هاوکاری جێبەجێکردنی بەرنامەی قودرەی کردووە، کە بۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش جێبەجێکرا و پڕۆژەکەش بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو پێشمەرگانەی لەو پڕۆژەیە سوودمەند بوون، نموونەی دیارن و شەهیدی زیندوون، بۆیە بە پێویستی دەزانن پڕۆژەکە فراوان بکرێت و بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانیش، روونیشی کردەوە، کە گرینگی پڕۆژەکە نەک تەنیا لە رووی ئابووری سوودی هەیە و بتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن، بەڵکو سوودێکی دیکەی ئەوەیە، کە ئەو پێشمەرگە بریندارانە لە رووی دەروونییەوە باش بن، خۆیان و خێزانیان هەست بە ئاسوودەی بکەن، داوایشی کرد ئەو پڕۆژەیە فراوانتر بکرێت، تا برینداران و کەمئەندام بووانی زیاتر سودمەند بن تێیدا.

زۆرترین بینراو