وەزیری پەروەردە دڵنیایی بە قوتابیان دەدات: هەموو کەس مافی خۆی وەردەگرێت

وەزیری پەروەردە دڵنیایی بە قوتابیان دەدات: هەموو کەس مافی خۆی وەردەگرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەدات و دەڵێت، هەموو کەسێک تەنها مافی خۆی وەردەگرێت.

لە روونکردنەوەیەکدا، د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە ئاشکرایکردووە، رۆژی شەممە 8-6-2019 لەبارەی سەرنج و تێبینییەکانی قوتابیان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان و بەرپرسانی کۆنترۆڵ ئەنجامدەدات.

د. پشتیوان سادق دەڵێت "بێگومان سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بابەتانەی ئەزموونەکان راستەوخۆ هیچ پەیوەندی بە بەندەوە نییە، هەروەها هیچ کاتێک ئێمە تەداخولی کارەکانیان ناکەین و زۆر دڵنیاین لە ئەزموون و دڵسۆزی ئەم بەڕێزانەی بەرپرسن لەم کارانە ، بەڵام هەرچی سەرنج وتێبینیتان هەبووە لە ماوەی رۆژانی رابردوو گفتوگۆی ئەرێنی لەسەر دەکەین".

لە کۆتایی پەیامەکەدا وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە قوتابیان دەڵێت "خۆشەویستان، تکایە تەنها بخوێنن و گوێ لە هیچ قسە و قسەلۆکێک مەگرن. هەموو کەسێک تەنها مافی خۆی وەردەگرێت، ساڵانی رابردووش لە کاتی دەرچوونی ئەنجامەکان رووندەبووەوە کە لە 100% هەموو کەس تەنها مافی خۆی وەردەگرێت".

 

زۆرترین بینراو