وەزیری پەروەردە لەبارەی پشووی رۆژانی شەممە روونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە لەبارەی پشووی رۆژانی شەممە روونكردنەوە دەدات

 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، كە لەبەر چەند ھۆكارێك ناتوانن رۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن بكەن بە پشووی فەرمی.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە گوتیشی: هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لەپشووی رەسمی دەكەن لەرۆژانی شەممە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، چونكە لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان شەش رۆژ لەهەفتەیەكدا دەوام دەكرێت و هەر رۆژێكیش نزیكەی چوار كاتژمێر مامۆستایان دەوام دەكەن، بۆیە ئەگەر رۆژانی شەممان لە دەوامی ئاسایی دەربهێنرێت بەنزیكەیی لەهەفتەیەكدا مامۆستایان 20 كاتژمێر دەوام دەكەن، ئەو رێژەیەش زۆر كەمترە لەستاندارە جیهانییەكان.

لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی: لەلایەن سەرۆكی حكوومەتەوە راسپێردراوین كە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان لەسەر پاكێجەكانی وەزارەتی پەروەردە كۆببینەوە، و بڕیارێك دەدەین و دواتر بەرزدەكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

زۆرترین بینراو