وەزیری کارەبا: ده‌بێت بەشێوەی یەکسان و دادپەروەرانە کارەبای نیشتمانی بەسەر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت

وەزیری کارەبا: ده‌بێت بەشێوەی یەکسان و دادپەروەرانە کارەبای نیشتمانی بەسەر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت

 

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای دەستبەکاربوونی کەمال محه‌مه‌د وەزیری کارەبا لە پۆستی نوێی دا، رۆژی سێ شەممە لە دیوانی وەزارەتی کارەبا سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی وەزارەتی کرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری کارەبا داوای لە ستافی وەزارەت کرد لە 4 ساڵی داهاتوودا هاوکارو هەماهەنگ بن لەبەرەوپێشچوونی وەزارەت و بونیاتنانەوەی ژێرخانی کارەبا و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بەهاوڵاتیان.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەتێروتەسەل باس لەو کاروچالاکیانە کرا کە لەماوەی رابردوو سەرەڕای قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە توانراوە جێبەجێ بکرێت، دواتر وەزیری کارەبا باسی لەو رێوشوێنی پێویست و گونجاو کرد تاوەکو لەم کابینەیەدا کارنامەی وەزارەت داڕێژرێت و بەزووترین کات بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوەو بەپێی توانا بەجیددی کاری لەسەر بکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ده‌شڵێت ، دواتر بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا باسی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەیان کرد کە بووەتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی زۆر لە پرۆژەکانی کارەبا. لەدرێژەی قسەکانی دا کەمال محه‌مه‌د وەزیری کارەبا کارنامەی خۆی لەسەرجەم سێکتەرەکان خستەڕوو داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت کرد بەشێوەیەکی وورد کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت تاوەکو بتوانرێت بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە وزەی کارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت و لەخزمەتی ئەواندا بن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتییاندا لەسەر بنەمای گەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییە بێت.

زۆرترین بینراو