وەستان و ستۆپم لە زاری كرمانجی رادەگەینم

وەستان و ستۆپم لە زاری كرمانجی رادەگەینم

بای بای وەرزشی زاری كرمانجی

بریامدا ووشەو رستەكانم لە زاری كرمانجی بوەستێنم، لە ماوەی دوو ساڵ و نۆ مانگ لە كاركردن و خزمەتكردن بە وەرزش، بێ وەستان دوو لاپەڕەی وەرزشی رەنگاو رەنگ بەهەواڵ و راپۆڕت و بابەتی هەمەجۆر هەموو رۆژانی دووشەممە لە هەفتەنامەی زاری كرمانجی دەوەشێندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە دواین ژمارەی زاری كرمانجی و لاپەڕەكانی وەرزشیم بوون لە وەشاندن بەسەرپەرشتی بەڕێوەبردنی خۆم.
بڕیارمدا وەستان لە كاركردن لە زاری كرمانجی بكەم، وەستان لە سەرپەرشتی كردنی هەردوو لاپەڕەی 8-9ی وەرزشی لە هەفتەنامەی زاری كرمانجی و دەزگای زاری كرمانجی بكەم.
ماوەی كەمتر لە سێ ساڵ بەبێ جیاوازی بەردەوام لە خزمەت وەرزشی هەر چوار قەزا بەناحیەكانییەوە بووم و هیچ كاتێكیش هەستم بەجیاوازییەك لە نێوانیاندا نەكردووە.
مرۆڤ لە هەر شوێنێك و دەزگایەك بێت، هەر كاتێك هەستت كرد بەگرنگت نازانن، باشترین كار لە پێناو لە دەست نەدانی هاوڕێ و ئازیزانی خۆشەویست، جوانترین كارت جێهێشتن و ماڵئاواییە لەو شوێنە.
كاتێك هەستت كرد كەیفسازی كاركردنیان نەهێشتووی، مانەوەت لەو شوێنە لوتكەی بێ باكییە.
دەكرێ هۆكارەكەی دڵ سافی و خاكی و خۆش باوەڕی و خۆشەویستیم بۆ هاوڕێیان و برادەرانی خۆم بێت، ئەمەم بەلایەوە زۆر ئاساییە.
ئیتر لە دوماهیدا سوپاسگوزاری هەموو لایەكم بەتایبەت ئەو ئازیزانەی لە دەرەوەی زاری كرمانجی هاوكار بوون، سوپاس بۆ دەزگای زاری كرمانجیش بۆ خزمەتكردنم بە وەرزش لە هەفتەنامەی زاری كرمانجی.
ئیتر لێت جیا دەبمەوەو بەهیوام سەرپەرشتیاری داهاتووی وەرزشی لەئاست دەڤەرەكە بەگشتی بێت، بتوانی خزمەتی زیاترو گەورەتر بەبواری وەرزش بكات و كەم كورتییەكانی رابردووش نەهێڵێت و بەجوانییەكان بیانگۆڕێتەوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو