وەیسی سەعید:  كار لەسەر گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران دەكرێت

وەیسی سەعید:  كار لەسەر گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران دەكرێت

 

وەیسی سەعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی و كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند" جگە لەوەی ئەركی پەرلەمان متمانە دانە بە كابینەی حكومەت، ئەركی تری ئەوەیە چاودێری وردی كارو بارەكانی حكومەتی هەرێم بكات، بەدڵنیایەوە ئەو خولەی پەرلەمان جیاواز لە خولەكانی تر كاری دەبێتە چاودێری بەسەر پڕۆژەكانی حكومەت و وەرگرتنی سكاڵای خەڵك، ئەگەر سەیربكرێت لەماوەی دوو مانگی رابردووش زیاتر پەرلەمانتاران كاریان چاودێریكردن بووە."

ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو" حكومەتی هەرێم كۆمەڵێك بڕیاری گرنگی داوە لە بارەی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵیەوە، خەڵكیش ئێستا گەشتۆتە قەنعات كە ئەو كابینەیە كار بۆ خزمەت و خۆشگوزەرانی دەكات، بۆیە وردە وردە حكومەت دەیەوێت دەست بكاتەوە بە پڕۆژەكان و هەروەها كار لەسەر ئەوە دەكرێت پاشەكەوتی سێ ساڵی موچەی فەرمانبەرانی حكومەت، بگەڕێتەوە كە مافی خۆیانە." هەموو ئەو پێشینانەی كە پێشتر وەستابوون بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەم خولە هەولی گەڕانەوایان بۆ دەدرێت.

وەیسی سەعید وەیسی، لە بارەی چارەنوسی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، رایگەیاند" رێژەیەكی زۆری دەرچوو هەیە، بۆیە دەبێت كار لەسەر دامەزراندنی ئەوانیش بكرێت، مەرج نیە ببنە فەرمانبەری حكومەت، بەلكوو دەبێت لە داهاتوو بیر لەوە بكرێتەوە چەندین كارگە لە باشووری كوردستاندا بكرێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو دەرچوانەش هەلی كاریان بۆ دەستەبەر بێت.

زۆرترین بینراو