پارتی و یەكێتی رێككەوتن

پارتی و یەكێتی رێككەوتن

زاری كرمانجی - نزیكەی بیست رۆژ دەبێت هەر دوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رێككەوتنێكیان واژۆكردووە، كە بەپێی نێوەڕۆكی رێككەوتنەكە لەمەودوا هیچ بڕیارێك یان پرۆژەیاسایەك بەبێ رەزامەندی یەكدی تێناپەڕێنن، بەتایبەت ئەو پرۆژەیاسایانەی رەهەندی نیشتمانییان هەبێت. ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێ:" ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەر دوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی كراوە، رێككەوتنێكی گرنگە و گرنگی و بایەخی خۆی دەبێت، هەروەها هەر رێككەوتنێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت وەكو فراكسیۆنی پارتی پێوەپابەند دەبین.
نزار مەلا غەفار، دەشڵێ:"ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەر دوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی كراوە، رێككەوتنێكی گرنگە، لەبەر ئەوەی لێرە بەدواوە بە پێی ئەو رێككەوتنەی كراوە هەموو ئەو كارانەی دەكەین دەتوانرێت بە تەوافق تێپەڕێنین، ئێمەش وەكو پەرلەمانتار پابەندین بەو رێككەوتنە، چونكە هەر رێككەوتنێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت وەكو فراكسۆنی پارتی پێوەپابەند دەبین، هەروەها هاوكار دەبێت كە ئاراستەی كارەكان خێراتر بكەین، بۆیە رێككەوتنێكی زۆر گرنگە و لە بەرژەوەندی خەڵكدایە.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی زیاتر گووتی:" بە دڵنیایەوە كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ هەن، كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگیشمان پێشكەش كردووە، ئەوەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا بێت، هەوڵ و كۆششی خۆمان زیاتر بۆ دەدەین".
بۆ لا 2...

 

زۆرترین بینراو