پارتی پۆستێكی دیكە لە یەكگرتوو وەردەگرێتەوە

پارتی پۆستێكی دیكە لە یەكگرتوو وەردەگرێتەوە

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: دوای ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ، پارتی پۆستی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان لە یەكگرتووی ئیسلامی وەردەگرێتەوە
ئەكڕم جەمۆ، سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومەییەكان، لەسەر ئەم پرسە بەزاری كرمانجی راگەیاند" چەند رۆژێك لەمەوبەر نوسراوێك ئاراستەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان كراوە لەسەر ئەم بابەتە، پێدەچێت 80% رێكارەكان تەواو ببن، لە شوێنی من كەسێكی دیكە بەناوی بارزان ئەكرم، ئەم پۆستە وەربگرێت."
سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومەییەكان، ئەوەشی گووت" شتێكی زۆر ئاساییە دەست لەو پۆستە هەڵدەگرم و پاڵپشتی ئەو كەسەش دەبم كە دەبێتە سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان."

زۆرترین بینراو