پاریس بووە پاڵەوانی جامی فەڕەنسا و مباپێ بووە قوربانی

پاریس بووە پاڵەوانی جامی فەڕەنسا و مباپێ بووە قوربانی

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی پاریس سانجێرمان بۆ جاری سیانزەیەم لە مێژوویداو پێنجەم لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بووە پاڵەوانی جامی فەڕەنسا، دوای ئەوەی شكستی بە یانەی سان ئیتیان هێنا.
پاریس یارییەكەی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام بردەوە، لەو یارییەی كە لەسەر یاریگەی دێ فڕانس لە ناوچەی سان دونێ ئەنجامدرا.
سەرەتا پاریس بە گۆڵێكی نەیمار پێشكەوت، دوای ئەوەی كیلیان مباپێ لە خولەكی 14
خۆی خزاندە نێو هێڵی سزاو لێدانێكی ئاڕاستەكرد، بەڵام گۆڵپارێز بەرپەرچی دایەوەو نەیماریش لە لێدانێكی بەهێز بۆ ژێر ستوون كردی بە بە گۆڵ.
یارییەكە زۆر توندوتیژ بوو، 11 كارتی رەنگاو رەنگ بەرووی یاریزاناندا بەرزكرایەوە، یەكێك لەو حاڵەتانەش كارتی سوور بوو، دوای ئەوەی لۆیك پێرین بە خراپی لە كیلیان مباپێی دا، كرایە دەرەوە، مباپێش بەهۆی پێكانی گۆزینگییەوە یاریگەی جێهێشت.
پاریس بەگشتی باڵادەستبوو، چەندین هەلیان بۆ رەخسا، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەن و لە كۆتاییشدا بوونە پاڵەوان، لە كاتی بەرزكردنەوەی جامی فەڕەنساو پێدانی خەڵاتەكان، سەرۆكی فەڕەنسا ماكرۆن لەگەڵ مبپابێ باسی پێكانەكەی كردو مباپێ دڵنیایی سوكی پێكانەكەی بۆ باسكرد.
ئەمەو لە یارییەكەدا مباپێ دوای پێكانە سەختەكەی بە گریانەوە یاریگای جێهێشت و سارابیا شوێنی گرتەوە، تاكو ئێستا راددەی پێكانەكەی نادیارە, بەڵام دواتر بە دارشەق گەڕایەوە نێو یاریگەو لەگەڵ هاوڕێكانی ئاهەنگی گێڕا, 12 رۆژی ماوە بۆ ئەنجامدانی یارییەكانی چامپیۆنزلیگ و ئەم یاریزانە ئەستێرەیە بەهۆی پێكانەكەی دیار نیە بەشداری پاڵەوانییەتییەكە دەكات یا نا.

زۆرترین بینراو