پاریس رێ بە نیمار دەدات

پاریس رێ بە نیمار دەدات

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ململانێیەكی زۆر لە وەرزی رابردوو لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی نیمار لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ بەرشەلۆنەو كۆتایی هاتن بە بێ ئەنجام، دووبارە دەنگۆی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە دەستی پێ كردەوە، دەربارەی ئەم هەواڵە رۆژنامەی سپۆرت هەواڵێكی خۆشی بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە بڵاو كردۆتەوە.
رۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی لە بەرگی یەكەمی وێنەی نێیماڕی بڵاو كردۆتەوە، نوسیویەتی پاریس سانجێرمان دەرگەی گەڕانەوەی نێیمار بە رووی یانە كەتەلۆنیەكە كردۆتەوە، ئامادەیە بە شێوەی قست یاریزانەكەی پێ بفرۆشێت، بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە مباپێ بكات لە یانەكەن.
هەر لە لای خۆشیەوە، رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بە هەمان شێوە ئاماژەی بەوە كردووە، پاریس سانجێرمان، هەوڵ دەدات مباپێ لە یانەكە بهێڵێتەوە، لە بەرامبەردا نیمار بە 180 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و بە شێوەی قست پارەكە لە بەرشەلۆنە وەرگرێت، چونكە دەزانێت ئێستا یانەكان دوای كۆڕۆنا پارەی زۆر بە یاریزانەكان بدەن لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو