پاریس هەڕەشەی چەند یاریزانێك دەكات كە ئامانجی ریالن

پاریس هەڕەشەی چەند یاریزانێك دەكات كە ئامانجی ریالن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ریال مەدرید پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو بەباشی خۆی رێك بخاتەوەو چەند یاریزانێكی نوێ بباتە ریزەكانی، زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەكەش چەند ئامانجێكی دیاریكردووە بۆ ئەوەی كارگێری یانەكەی لە هێلە جیاوازەكاندا گرێبەستیان لەگەڵ واژۆبكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی دێڤێنسا سێنترالی ئیسپانی، ریال مەدرید بەهێزەوە كاردەكات بۆ ئەوەی یاریزانێك بۆ جێگرتنەوەی كاسیمێرۆ بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەش چەند یاریزانێكی دیاریكردووە، كە دیارترینیان ئیدواردو كاماڤینگای یاریزانی گەنجی فەڕەنسییە.
لەو لیستەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئامادەیكردووە، ناوی هەریەكە لە نگۆلۆ كانتی، پۆڵ پۆگبا و سێرجی میلینكۆڤیچ ساڤیچیشی تێدایە.
بەپێی هەواڵەكە یانەی پاریس سانجێرمانیش بەهەمان شێوە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانانە دەدات، بۆ ئامانجەكانی ریال مەدرید لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا لەژێر پرسیاردا دەبن، بەتایبەتیش كە كارگێری پاریس سانجێرمان پێدەچێت پارەی زیاتر بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج بكات.
ریال مەدرید لەكاتێكدا هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانانە دەدات، كە بەشێكی یاریزانەكانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكە تەمەنیان بەرەو هەڵكشانەو ئاستیشیان دابەزیوە.

زۆرترین بینراو