پاریس پلانی فرۆشتنی ئێمباپێ بۆ ریال ئاشكرا دەكات

پاریس پلانی فرۆشتنی ئێمباپێ بۆ ریال ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی كاری لەسەربكات، ئەگەر ئەستێرەكەی، كیلیان ئێمباپێ ئەم وەرزە گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوەو سووربێت لەسەر ئەوەی بەرەو ریزەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕوات.
ماوەی گرێبەستی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ یانەی پاریسی لە كۆتایی وەرزی داهاتوودا كۆتایی دێت، بۆیە پاریس سانجێرمان پێویستە ئەم هاوینە بیفرۆشێت، ئەگەر رەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، بۆ ئەوەی رێگە نەدات لە هاوینی 2022 دا بەخۆڕایی لە یانەكە بڕوات.
بە گوێرەی رۆژنامەكانی ئیسپانیا، پاریس سانجێرمان، داواكانی خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی پێشكەشی ریال مەدریدی بكات، ئەگەر هاتوو لە هاویندا داوای گرێبەست لە كیلیان بكات
بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە كیلیان ئێمباپێ داوای 165 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پاریسی دەكەن، ئەمە جگە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی بەڕازیلیش.
ئەو رۆژنامانە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە ڤینیسیۆس هەمیشە ئامانجی بەپەلە بووە بۆ هاونیشتیمانییەكەی، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان، پێی وایە دواڕۆژێكی گەورە چاوەڕێی ڤینیسیۆس دەكات و دەبێتە یەكێك لە باشترین یاریزانانی جیهان.
سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی شاهانەی ئیسپانیا، باس لەوە دەكات لەوانەیە ریال مەدرید قبوڵی بكات واز لە ڤینیسیۆس بهێنێت ئەگەر هاتوو واژۆی ئێمباپێ بەدەستبێنێت، چونكە چانسی بەشداری كردنی ڤینیسیۆس بەشێوەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە، بەهۆی بوونی ئەستێرەی فەڕەنسی و هاونیشتیمانییەكەی كەریم بنزیما و ئێدن هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی، زێدەباری ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجیش، كە ئەویش خوازراوێكی ریال مەدریدە.
كیلیان ئێمباپێ، ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان پێشكەش دەكات و ئێستا وەك یەكێك لە باشترین یاریزانانی جیهان سەیردەكرێت، یانەی پاریسی زۆر هەوڵی داوە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە، بەڵام یاریزانەكە هەموو گرێبەستەكانی رەتكردۆتەوە، بۆیە پێ دەچێت كیلیان حەزبكات تاقیكردنەوەیەكی نوێ لەگەڵ یانەو خولێكی دیكە ئەنجام بدات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو