پاریس گورزێكی كوشندەی بەركەوت

پاریس گورزێكی كوشندەی بەركەوت

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی پاریس سان جێرمان كە لە بناغەوە لە گرێبەستە گرانبەهاكانی پشت بەپارەی قەتەرو سپۆنسەرە گەورەكانی دەبەستێت، بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گورزێكی دارایی گەورەی دیكەی بەركەوت.
بەگوێرەی رۆژنامەی (لۆ باریزیان)ی فەڕەنسی گرووپی ئەو هۆتێلانەی سپۆنسەری درێسی یانەی پاریس سان جێرمان دەكەن لە رێگەی سەرۆكی گرووپەكە بە یانەی پاریسییان راگەیاندوە بەشی دووەمی پارەی سپۆنسەركردنەكە نادەن گەر چالاكییەكان دەست پێ نەكەنەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاری ئەوان وەستاوەو جووڵەی گەشتیاری ئیفلیج بووە، بەمەش پاریس سان جێرمان بری 60 ملیۆن یۆرۆی قازانجی لە كیس دەڕوات، ئەو پارەیەش بۆ ئەوان زۆر باش بوو تا داهاتی یانەكە زیاتر بێت كاتێك یوفا سەبارەت بە گرێبەستە گرانبەهاكان و یاسای پارەی خاوێن لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكات.
جێی ئاماژەیە ئەو زنجیرە هۆتێلانەی سپۆنسەری پاریس سان جێرمان دەكەن لە 110 وڵاتی جیهان كار دەكەن، بەڵام ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كارەكانیان لە زیاتر لە 90 وڵات وەستێنراوە .

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو