پارێزگاری نوێی هه‌ولێر دیاری دەكرێت

پارێزگاری نوێی هه‌ولێر دیاری دەكرێت

زاری كرمانجی - سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت، پاش كۆچی دوایی پارێزگاری ھەولێر، ھەفتەی داھاتوو چلەی تەواو دەبێت و دەست بە رێكارەكانی دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ دەكرێت، كە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

عەلی رەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی ھەرێم و پارتیش، بڕیار لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر دەدەن، چونكە ئەو پۆستە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ھەر كاتێك گەیشتە دەستمان، ئێمەش رێكارەكان دەگرینە بەر بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ ھەولێر و ھەر كاندیدێكیش لیستی پارتی پشتگیری نەكات، دەرناچێت، بۆیە چاوەڕێی كاندیدی ئەوان دەكەین".

ناوبراو گوتیشی: "لە ئێستادا بۆشایی ئیداریمان نییە و جێگری پارێزگار (ھێمن قادر) بە وەكالەت پۆستەكە بەڕێوە دەبات و ھەموو دەسەڵاتێكی ھەیە و ھیچ گرفتێكی ئیداری و یاساییمان نییە".

دەشڵێ: "ھەولێر پایتەختە و بە ھۆی چلەی خوالێخۆشبوو دكتۆر (فرسەت سۆفی) دیاریكردنی پارێزگاری نوێ دواكەوتووە و دوای تەواوبوونی چلە، كە ھەفتەی داھاتووە، دەست بە گرتنەبەری رێكارەكان دەكرێت بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ

زۆرترین بینراو