پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد

پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد

دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی هەولێر، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 لە ڕێوڕەسمێکدا لەبەردەم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز فەرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئامادە بوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز فەرسەت سۆفی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەتەکانی بەڕێز نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هەولێر دەربڕی.

زۆرترین بینراو