پارەی فرۆشگای قوتابخانەكان دابەشدەكرێت

پارەی فرۆشگای قوتابخانەكان دابەشدەكرێت

محەممەد مەحموود – رواندز
دوای ماوەیەكی زۆر پارەی فرۆشگای قوتابخانەكان دابەشدەكرێت، ئەو قوتابخانانەی ژمارەی قوتابییانیشیان لە 50 كەمتر بێت بڕە پارەیەكیان پێدەدرێت.
چنور مەزهەر محەممەد بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند" ئەو پارەییەی كە لەبەرامبەر بەكرێدانی فرۆشگای قوتابخانەكان لەو كەسانە وەرگیرابوو كە فرۆشگاكانیان بەكرێ‌ گرتووە گەیشتەوە دیوانی پەروەردە و دەست بەدابەشكردنی كرا.
بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز گووتیشی:" ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەكەینەوە كەوا ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 19-12-2019 سەردانی بەشی ژمێریاری دیوانی پەروەردە بكەن بۆ بردنی بڕی هاتووی داهاتی فرۆشگای قوتابخانەكان، مامۆستا چنور گووتیشی " دەمەوێت وەك مژدەیەك بۆ ئەو قوتابخانانەی كەوا ژمارەی قوتابیانیان لە 50 قوتابی كەمترە، ئەمسال جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بۆ هەر قوتابخانەیەك بری 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دیاریكراوە كە ئەمەش وا ئەكا سوودێكی زۆری هەبێ بۆ خزمەتكردنی پێداویستیەكانی قوتابخانەكە.
بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز ئەوەشی گوت:" پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانە خۆی لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی خەرجی قوتابخانە، ئاماددەبێت و مۆری قوتابخانەی لەگەڵ خۆی بهێنێت.لە گەڵ فرمانی كارگێری قوتابخانە بەواژووی ئەندامانی خەرجی قوتابخانە.

زۆرترین بینراو