پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتیانی سۆران ئاگادار دەكاتەوە

پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتیانی سۆران ئاگادار دەكاتەوە

لە راگەیەندراوێكدا پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی سەردانیكردنی نووسینگەكانی پاسپۆرت لە سنووری ئەو پارێزگایە هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە بەپێی رێنماییەكان سەردانی نووسینگەكان بكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەكانی پاسپۆرت بكەن:
* نووسینگەی یەكی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بكەن بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت كە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لە گەڵ (مەخمور - گوێر - قەراج - كەركووك ) لەگەڵ مامەڵەی (ونبوون - تێكچوون - كۆتایی پەر - هەڵە لە پاسپۆرت - پاسپۆرتی خێرا).
* نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بكەن بۆ دەرهێنان و نوێ كردنەوەی پاسپۆرت كە دانیشتووی (قەزاو ناحیەكان ) لەگەڵ ( شەقڵاوە - پیرمام - خەبات - كۆیە - دەشتی هەولێر - بنەسڵاوە - كەسنەزان - دارەتوو - قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن كە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بە مەرجێك كارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری موختاریان هەبێت وە لەگەڵ كارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت كە لێی هاتوون.
* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بكەن بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت كە دانیشتووی (قەزای سۆران - قەزای رواندز - قەزای مێرگەسۆر - قەزای چۆمان - هەریر - ناحیەكانی سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عێراقین ئاوارەن كە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێك كارتی دڵنیایی ئاسایشی و پشتگیری موختاریان هەبێت وە لەگەڵ كارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت كە لێی هاتوون".

بیروڕا

زۆرترین بینراو