پاسپۆرت و پارە ی دوو هاووڵاتی شاری سۆران لە ووڵاتی ئەڵمانیا دزران

پاسپۆرت و پارە ی دوو هاووڵاتی شاری سۆران لە ووڵاتی ئەڵمانیا دزران

زاری كرمانجی-سۆران: لەوڵاتی ئەڵمانیا پاسپۆرت و پارەی پەیامنێری وەرزشی دەزگای سەتەلایەتی كوردستان تی ڤی و هاووڵاتییەكی دیكەی شاری سۆران دەدزرێن.
جەلال سەعید، رۆژنامەوان و پەیامنێری وەرزشی كوردستان تی ڤی لە نووسینگەی سۆران، رایگەیاند "دوای ئەوەی هفتەی رابردوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەكم سەردانی چەند وڵاتێكی ئەوڕوپامان كرد، پاسپۆرتی عێراقی و بری 1600 یۆرو و 1000 دۆلار و سیمكارتی مۆبایل و هەندی كەل و پەلی دیكەی تایبەت بە خۆم لەگەڵ پاسپۆرتی هاوسەفەرم "كەریم سەدیق شەوكەت" كە لە نێو جەنتایەكی بچووكی دەست ونمان كرد و هەستمان كرد لێمان دزراوە".
ئاماژەشی بەوەدا "بۆ گەڕانەوە سەردانی سەفارەتی عێراق لە شاری بەڕلینمان كرد، كاتێك چووینە ئەوێ‌ سەفیرێكی زۆر باشی لێبوو. لەجیاتی پاسپۆرت نووسراوێكی بۆ گەڕانەوە بۆ دروست كردین بۆ ئەوەی لە فڕۆكەخانە كێشەمان بۆ دروست نەبێت و رۆژی 16-7-2019 گەڕاینەوە بۆ شاری سۆران.

 

زۆرترین بینراو