پاشكۆیەكی هەڵگەڕاوە لە بنەچە

محەمەد كەریم

( دەربارەی هەندێ هەڵەی لۆجێیكی نێو كۆمەڵگە و نادیاری لە ئاست گشت و مناسب بۆ خستنە ژێر پرسیارەوە)
لە ئێستا دا بە گشتی لە موجتەمەع خەڵك باوەڕی بە هەندێك شتی ئایدیاڵی و بەرز هەیە و لە اصلدا بە مقەدەس هەژمار دەكرێن بەڵام بە نیسبتە پلە ئیمانیەكە كە پاشكۆیەتی بۆ باوەڕبوون لە كەمی و بیرخراو دایە بگرە زۆر جاریش بێ ئاگا لە اساسیەت دژواریش(تعارچ) دێتە بوون كە كۆی هەڵە لۆژیكیەكەیە و ئەوەی پێشووتر ڕەنگبێ نەبێت بە هەڵە بەڵام مەتریسیەكی هەست پێكراوە ...
ڕوونتر بڵێم پێویستە پێش ئەوەی باوەڕ درووست كەین بیر لە پڕاكتیزەی دوای باوەڕ بكەینەوە كە علی الاقل تعارچ ڕوونەدات چونكە بە تەواوی كەوتنە نێو هەڵەی لۆجیكی لێ بەرهەم دێت هەڵبەتە زیاد و كەمی دەكەوێتە سەر گبیعەتی چەند شتێك وە بگرە تاڕادەیەكیش كەسیە بۆیە گرینگ نیە چەند زۆر و كەم پڕاكتیزە دەكرێت...
حەقیقەتێك بڵێم لەو ماوانە بیرۆكەیەك وای لێكردم بڕیارێك بدەم و پڕاكتیزەی بكەم چونكە خۆی لە درووست بوونی عقیدەیەك دۆزیەوە و دوواتر ڕادەی خۆشەویستی كە بە مانا ئیمانیەكە پێ و بۆی زیاتر بوو چونكە بڕیارەكە سەرەتا بە قناعەتێكی دینی بوو هەرچەندە لە ڕووی ڕووحی پێی پڕبووم كە بە متلەقی زروورە بەبێ پێداویستی هیچ بەڵام دواتر پەنام بردە ڕێكاریەكی لۆجیكی كە لە ڕووی عیلمی باش بوو و منیش ئاتاجی ئەم بووم بۆیە بە بەڵگەیەك"هەموو شتە عیلمیەكان كە بە باش سەلمێندراون باشن ، ئەوەی منیش بە عیلمی سەلمێندراوە ، كەواتە ئەوەی من باشە". "نەخۆش پێویستی بە دەرمانە ، ئەوەی منیش دەرمانە ، بۆیە ئەگەر منیش وەك نەخۆشێك ئاتاجی بم ئەوەی منیش دەرمانە ".
بەڵام ئەوەی كە من تێبینیم كردووە لە حاڵ و گوزەرانی خەڵك لە ئێستادا و بە تایبەت مجتمعی اسلامی و لەناویشیان ئەوانەی تەنها شكلیەتیان موسڵمانە نەوەك بەڵگەیەكی لۆجیكی درووست ناكەن بۆ ڕاستی و دروستی بەڵكوو بیر لەوە دەكەنەوە چۆن خۆیان لێی بغافڵێنن و لێی هەڵبێن وە زۆر جاریش توشی هەڕەشەی دەورووبەر دەبینەوە بەوەی كە كارێكی درووستی لۆجیكی دەكەین هەروەك مەسەلەی ڕێوی و كلكەكەی لێهاتووە وەك گوتم لەم دواییانەش دا خەریكە بەهۆی نەشارەزای و بێ ئاگا لە پرسەكان و یان بەهەڵەگوێبیستبوون لە پرسەكان وای لێهاتووە تعارچێكی بێ شەرمانە دروست بێت و لە هەوڵی ئەوەش دان جوانی و پیرۆزی و باڵای چیتر شتێك نەبن بەمانای جوانی و بەرز ڕوانین ....
ئەوەی دەیڵێم تایبەتمەند نیە بە كۆمەڵگەی اسلامی بەلكو دەكرێ خودی ئەم هەڵەیەش بە دیاری و ڕوونی یان تاك و تریك هەست پێراو بێت لە كۆمەڵگەیتریش منیش بەڵگەی ترم پێیە بە نیسبەت ئەوان بەڵام بە زروورم زانی خاڵە سلبیەكانی زۆرینە ئاینیەكانی كۆمەڵگەی خۆم فێرست بخمە سوئالەوە دواتر ئەوانیش بەڵام هۆكاری زرووری ئەوە بوو بڕیاردانێكی بێ بیركردنەوە كردنێكی بێ تێگەشتن لێ دێتە دی...
من لێرەدا ڕەخنەیەكیش ئاراستەی مامۆستایانی ئاینی دەكەم كە بێ ئاگان لە هەندێك پرس بە هەر هۆكارێك و نیەتێك بێت كە ئەوەیە كۆمەڵگەی ئێمە زرورە وشیار بكرێتەوە بە تێگەیشتنەوە نەوەك تەنها بە گوێبیستنەوە بۆیە تكادەكەین با وەزیفەیەك بدەینە مسائیلە عقلیەكان چونكە ڕۆڵی ئێوە تەنها مەسائیلە ڕووحیەكان نیە بەڵكوو سەلماندنی عقلیشە كە گرینگە بە هۆی حیكمەت و عیلەتی بابەتەكان قسە بدەن بەخەڵك یاخود هەر نەبێ تێگەیشتنێكی صەریح.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو