پاشەكشەی مان یونایتد لەدوای فێرگسۆن بەرامبەر لیڤەرپوول

پاشەكشەی مان یونایتد لەدوای فێرگسۆن بەرامبەر لیڤەرپوول

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: ئەنجامە باشەكانی فێرگسۆنی راهێنەری ئەفسانەی مانچستەر یونایتد بەشێكی گەورەی لە مێژووی شەیتانە سوورەكان تۆماركردووەو زۆرترین دەستكەوت و پاڵەوانیەتی بەدەستهێناون, گرنگترینیان بردنەوەی 20 نازناوی پریمەرلیگ بەرامبەر 18 نازناو بۆ ریدز, ئەمەو پێش هاتنی فێرگسۆن بۆ یونایتد بەسەر لیڤەرپوول تەنها 7 نازناو بوو بەرامبەر 16 نازناو بۆ لیڤەرپوول, یانەی ریدز لە دوای 1992 نەیتوانی هیچ نازناوێكی نایابی ئینگلیز بباتەوە, تەنها ئەوە نەبێ كە لە نوێوە هەستێتەوەو هەڕەشەی پێشەوایەتی یونایتد بكات لە سەردەمی سێر, ئەوەش ئێستا بەرچاو كەوت كە ئەمساڵ تا دوێنێ لە 8 یاریدا كۆی خاڵەكانی بەدەست هێناون و لە ریزبەندی یەكەم دێت, بەڵام شەیتانە سوورەكان تا دوێنێ بە 12 خاڵ و بە جیاوازی 15 خاڵ لە لیڤەر دووربوو, لەژێر چاودێری فێرگسۆن هەردووكیان 64 جار بەیەك گەیشتن و یونایتد لە 31 یاری سەركەوتنی بەدەستهێنا و 14 جار یەكسان بوون, بەڵام لیڤەرپوول تەنها 19 لە 19 یاریدا سەركەوتبوو, لەگەڵ ئەوەشدا شەیتانە سوورەكان 84 گۆڵیان تۆماركردبوو بەڵام لیڤەرپوول 74 گۆڵی تۆماركردووە, بە شێوەیەكی گشتی رێژەی سەركەوتنەكانی یونایتد بەسەر لیڤەرپوول لە سەدا 48 و 4 پۆینت بوو, رێژەی گۆڵكردنیش بۆ شەیتاتە سوورەكان 1.3 بوو لەهەر یارییەك و 1.1 رێژەی گۆڵەكان بوون كە لێی تۆماركرابوو.
لە یەكەم وەرزی فێرگسۆن 1986-1987 لە هەردوو یاری چوون و هاتندا لە لیڤەرپوولی بردەوە, بەڵام لە 8 یاری دواتر تەنها توانی یەك یاری بباتەوە, لە 1996 كاتێ بە ئەنجامی 1-0 لە كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلیز لە لیڤەرپوولی بردەوە, یونایتد توانی جڵەوی بردنەوەكان بگرێتە دەست و لە 10 یاریدا 7 یاری لێ بباتەوە.
دوای سەردەمی فێرگسۆن و رۆیشتنی لە 2013 هەردوو یانەكە 15 جار رووبەڕووی یەكتر بوونەوەتەوەو یونایتد 6 یاری بردۆتەوەو 5 ی یەكسان كردووەو 4 یشی دۆڕاندووە, 15 گۆڵی تۆماركردووەو 14 ەشی لێ بووە.
هەرچەندە لەگەڵ هەموو ئێش و ئازارە زۆرەكانی یونایتد دوای رۆیشتنی فێرگسۆن بەڵام لە رووبەڕووبوونەوەكانی لەگەڵ لیڤەرپوول زۆر كاریگەری نەكردە سەر, ئەوە نەبێ پاشەكشەی ئاستی تیپەكە و كەم بوونەوەی بردنەوەكان بەسەر لیڤەرپوول نەبێ, یەكەم راهێنەر دوای فێرگسۆن دێڤد مۆیس هەردوو یاری چوون و هاتنی دۆڕاند, بەڵام لە یاری جامی یەكگرتووی سەركەوتنی بەدەستهێنا, دوای ئەو ڤان گال لە وەرزی دواتر هەردوو یاری چوون و هاتنی لێ بردەوە, یەك یاری چوونی دۆڕاند لە قۆناغی 16 ی خولی ئەوروپی.
بەڵام جۆزێ مۆرینۆ تەنها یەك بردنەوەی بەسەر لیڤەرپوول بەدەستهێناو یارییەكی دۆڕاند كە بووە هۆی دوورخستنەوەی لە سەركردایەتی یونایتد, كەواتە رێژەی سەركەوتنەكانی مانچستەر یونایتد لە سەردەمی دوای فێرگسۆن %40 بووەو تەنها گۆڵێكیش رێژە بوو لە یارییەكان %0 و 93 تۆڕەكەی هەژاوە .

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو