پالاوتنی هەڵبژاردەكان بۆ گەیشتن بە مۆندیال و جامی ئاسیا

پالاوتنی هەڵبژاردەكان بۆ گەیشتن بە مۆندیال و جامی ئاسیا

لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا تیرو پشك بۆ وڵاتانی بەشداربوو لەپالاوتنی مۆندیالی 2020 و جامی نەتەوەكانی ئاسیا بۆ 40 هەڵبژاردەی ئاسیا ئەنجامدرا.
هەڵبژاردەكانی بەشداربوو بە سەر 8 گرووپ دابەشكران و هەر گرووپێك 5 هەڵبژاردەی بەركەوت، یارییەكانی بە شێوازی چوون و ەاتن بەرێوە دەچن.
كشوەری ئاسیا گەورەترین كشوەری جیەانە و سیستەمی پالاوتنی ەەڵبژاردەكانی بەشداربوو لە تیرو پشكی ئەنجامدراو بۆ گەیشتن بە مۆندیال و جامی نەتەوەكانی ئاسیا بە یەك تیروپشك بەرێوە دەچیت، یەكەمی ەەر گرووپێك و چوار ەەڵبژاردەی باشترین دووەمەكانی گرووپەكانیش راستەوخۆ بەشداری جامی نەتەوەكانی 2023 دەكەن كە 12 ەەڵبژاردە دەكات، 24 ەەڵبژاردەی دیكەش بەردەوام دەبن لە یارییەكانی پالاوتن بۆ تەواوكەری كورسییەكانی گەیشتن بەجامی ئاسیا كە دەبێ‌ 12 ەەڵبژاردەی دیكە بگەنە یارییەكانی قۆناغی گرووپەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا و گەیشتن بەیارییەكانی كۆتایی یارییەكانی پالاوتن بۆ مۆندیالی 2022
بۆ گەیشتن بە مۆندیالیش یەكەم و دووەم و سێیەمی بەشداربوو لە یارییەكانی پالاوتن راستەخۆ دەگەنە مۆندیاڵ و هەڵبژاردەی چوارمیش بەشێوەی پاشكۆ بەدوو یاری چوون و هاتن لەگەڵ یەكێك لە هەڵبژاردەكانی ئەقویانۆس دەكات و سەركەوتووی هەردوو یاری گەیشتن بە مۆندیال دەستەبەر دەكات.
ئەنجامی تیرو پشكی ئەنجامدراو بەو شێوەی خوارەوەیە.
گرووپی یەكەم: چین، سوریا، فلیپین، مالدیف، جوام.
گرووپی دووەم: ئوسترالیا، ئوردەن، تایوان، كوێت، نیپال.
گرووپی سێیەم: ئیران، ئێراق، بەحرین، ەۆنك كۆنك، كەمبۆدیا.
گرووپی چوارەم: سعوودیە، ئۆزباكستان، فەلەستین، یەمەن، سەنگافۆرە.
گرووپی پێنجەم: بەنگلادێش، عەمان، ەەند، ئەفغانستان، قەتەر.
گرووپی شەشەم: ژاپۆن، قیرغیزستان، تاجیكستان، میانمار، مەنگۆلیا.
گرووپی حەفتەم: ئیمارات، ڤێتنام، تایلاند، مالیزیا، ئەندەنۆسیا.
گرووپی هە شتەم: كۆریای باشوور، لوبنان، كۆریای باكوور، توركمانستان، سیرلانكا.

زۆرترین بینراو