پاڵەوانی رابردوو رەشبینە

پاڵەوانی رابردوو رەشبینە

زاری كرمانجی: كچە تێنسزانی كەنەدی بیانكا ئەندریسكا پاڵەوانی وەرزی رابردووی پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوەی تێنس لە لێدوانێكدا بۆ راگەیاندنەكان گووتی" ئەمساڵ پارێزگاری لە نازناوەكەم ناكەم".
ئەندریسكا یەكەم نازناوی لە چوار پاڵەوانییەتییە گەورەكەی جیهان بەدەستهێنا كە پارساڵ لە یاری كۆتایی شكستی بە سیرینا ولیامز هێنا.
ئەمەو زۆرێك لە یاریزانەكانی تێنسی جیهانی بڕیاریان داوە بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا ئەمساڵ بەشداری لە پاڵەوانییەتییەكە نەكەن كە پێدەچێت لەم نزیكانە لە ئەمریكا دەستپێبكات.

زۆرترین بینراو