پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بەبێ راهێنەر مەشقی ئەنجامدا

پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بەبێ راهێنەر مەشقی ئەنجامدا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: میدیای ئەڵمانی بڵاویكردەوە، لە راهێنانەكانی هەینی رابردوو یانە باڤارییەكەدا كە بەیانییەكەی بەڕێوەچوو، هانز فلیك، راهێنەری یانەكە بەهۆی ئامادەبوون لە رێورەسمی پرسەی پیتەر هۆفمان، سەرۆكی پێشووی یانەی هۆفێنهایم كە بەهۆی شێرپەنجەی خوێن لە تەمەنی 61 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، ئامادەی مەشقەكانی یانەكەی نەبوو، بەتایبەت كە هانز لە 2000 تاوەكو 2005 راهێنەری هۆفێنهایم بوو و پەیوەندییەكی زۆری لەگەڵ هۆفمان هەبووە.
لە راهێنانەكانی بایرندا ئەوەی سەرنجی هەمووانی راكێشا، ئامادەبوونی تیاگۆ ئەلكانتارا، ئەستێرەی ئیسپانی بوو، سەرەڕای ئەو دەنگۆیە زۆرانەی لەبارەی رۆیشتنی یاریزانەكە لە یانەكە بڵاوبوونەتەوە.
جیرۆم بواتینگ لە راهێنانەكاندا بە ستایلێكی نوێ دەركەوت و بە تەنیا مەشقەكانی ئەنجامدا، دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا تووشی پێكان بوو.
ئەلفۆنسۆ دەیڤز، یاریزانی كەنەدی تاكە یاریزان بوو لە راهێنانەكانی پاڵەوانی ئەوروپادا بەشدار نەبوو، بەڵام هۆكاری بەشداری نەكردنەكەی ئاشكرا نەكراوە.
بایرن میونخ خۆی بۆ یاری جامی سوپەری ئەوروپا ئامادە دەكات، كە رۆژی 24ی ئەم مانگە بەرامبەر سێڤییا لە بودابێستی پایتەختی هەنگاریا یاری دەكەن .