پردی حافیز چاککرایەوە 

پردی حافیز چاککرایەوە 

زاری کرمانجی - باڵەکایەتی: ئەمڕۆ دووشەممە, بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، پردی حافیزیان چاککردەوە کە ماوەیەک بوو گرفتی بۆ دروست ببوو .
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەپرسی کەرتی چواری ڕێگە و بانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند"  تیمەکانمان لە بە بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، دوای چاودێری کردنی وردی پردی حافیز، شکانی فەڕشی پلێتەکە، تیمێکی شارەزا بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە تەنها رۆژێکدا دەستی کرد بەچاککردنەوەو گۆرڕینی فەڕشی پلێت بۆ پردی ئاسنی حافیز".
زیاتر گووتی" پڕدی حافیز دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی چۆمان - حاجی ئۆمەران کە ڕێگەی دەروازەیەکی نێودەوڵەتیی لە نێوان کوردستان و ئێران، ئێستا پردەکە هیچ کێشەیەکی نەماوە . 

گووتیشی"  ماوەیەك پێش ئێستا زوربەی پردەكانی دەڤەرەکەمان توند كرانەوە، هەر پردێکیش کێشەی بۆ دروست ببێت و گرفتی هەبێ لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەری دەکەین و ناهێڵین پەکی هاتووچۆ بکەوێ".

بابەتى پەیوەندیدار ناوخۆ

زۆرترین بینراو