پردە رووخاوەكانی سنووری قەسرێ‌ چاكدەكرێنەوە

پردە رووخاوەكانی سنووری قەسرێ‌ چاكدەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قەسرێ‌، بە هاوكاری تیمەكانی پاراستنی رێگاو بانەكان، پردە داڕوخاوەكانی ناوچەكە بەڕووی هاتووچۆ چاككدەكەنەوە.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ‌، بەزاری كرمانجی راگەیاند " لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا، بە هاوكاری تیمەكانی پاراستنی رێگاو بانەكان، دەستمان كردووە بە چاككردنەوەی ئەم پردانەی كە لە ناوچەكە داڕوخاون و بەربەستیان لەبەردەم هاتووچۆ درووست كردووە".
گووتیشی " یەكێك لەم پردانە بریتی بوو لە پردی ماونان لەسنووری شارەدێ كەمان، خۆشبەختانە توانرا بە شێوەی دانانی ئارامكۆی گەورەی ئاوەڕۆ كە هەریەكەیان زیاتر لە 9 مەتر درێژەو بەرزیەكەیان زیاتر لە 3 مەترە پردەكە چاكبكرێتەوە.

زۆرترین بینراو