پشكی حه‌جی حاجیانی هه‌رێم زیاد كراو رۆژی شه‌ممه‌ ناونوسین ده‌ستپێده‌كات

شێخ قاسم ره‌سول به‌رزنجی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا واده‌ی به‌ڕێوه‌چوون و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و پشكه‌ زیاده‌ی بۆ هاوڵاتیان روونكرده‌وه‌ كه‌ بریاردراوه‌ له‌زیاد كردنی پشكی حه‌جی حاجیانی هه‌رێم بۆ سه‌فه‌ری ئه‌مساڵ

ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و پشكه‌ زیاده‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی لێی سوودمه‌ند ده‌بن بریتین له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كه‌ پێشتر داوایان بۆ نووسینگه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌رزكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ وه‌كو یه‌ده‌گ ناویان له‌ تیروپشك ده‌رچووه‌ یان كاتیان به‌سه‌رچووه‌و نه‌یانتوانیوه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك له‌ 2018 یان 2019 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حه‌ج و عومره‌ بكه‌ن.

راشیگه‌یاند به‌پێی راسپارده‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی 35% - 40% بكرێته‌ پشكی بازرگانی و جیا له‌ پارساڵ بۆ ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به‌ حه‌جی بازرگانی ته‌نیا برێ 6500 دۆلار (65 وه‌ره‌قه‌) وه‌رده‌گیرێت.

وتیشی هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش نیازی ناوتۆماركردنی هه‌یه‌ له‌و پشكه‌ بازرگانیه‌، پێویسته‌ رۆژی شه‌ممه‌ 29/6/2019 سه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی پارێزگاكه‌ی خۆی بكات، كه‌ ده‌وام له‌و رۆژه‌دا به‌ دوو شه‌فت ده‌بێت، واته‌ له‌ 8:00ی به‌یانی بۆ 1:00ی دوانی نیوه‌ڕۆو پاشان له‌ 2:30 دوای نیوه‌ڕۆ بۆ 6:00ی ئێواره‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش پشكی بازرگانی ده‌كرێن هه‌مان خزمه‌تگوزاری حاجیانه‌ له‌ شوێنی مانه‌وه‌و گواستنه‌وه‌و بواره‌كانی تردا.

زۆرترین بینراو