پشکنینی کۆرۆنا به‌ خۆڕایی بۆ مامۆستایان و قوتابیان ده‌كرێت

پشکنینی کۆرۆنا به‌ خۆڕایی بۆ مامۆستایان و قوتابیان ده‌كرێت

زاری كرمانجی - وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و قوتابیان بێ بەرامبەر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نوسراوی‌ ژماره‌ 12074 كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ شاره‌كانی‌ كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و مامۆستا و قوتابیانه‌ی‌ نیشانه‌كانی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنایان هه‌یه‌ و سه‌ردانی‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كه‌ن له‌ پسوڵه‌ی‌ سه‌ردانیكردنه‌كه‌‌ ده‌به‌خشرێن.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە کە لە رۆژی 14-10-2020 ئەنجامدراوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو