پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

 

محەمەد ڕزگار ـ سۆران: دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، "وا پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی گەرما روو لە عێڕاق بکات و پلەکانی گەرما بەرزببێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی  لەوەکردووە، رۆژانی داھاتوو تاکوو پێنج شەم پلەکانی گەرما لە هەرێم و ناوەڕاست و باشوری وڵات جێگیر دەبن و هیچ گۆڕانکارییەک روونادات.
ئاماژەشیان بەوەداوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە ئاسمانی عێڕاق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر ٣٥ پلە و نزمترین پلەش ٢١ پلە دەبێت، لە پارێزگای سلێمانی ٣٦ بە ٢١، لە پارێزگای کەرکوک ٤٠ بە ٢٥، لە پارێزگای دهۆک ٣٧ بە ٢٠، لە پارێزگای هەڵەبجە ٣٩ بە ٢٢ پلەی سیلیزی دەبێت.

هاوکات، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٣٥ پلە و نزمترین پلەش ٢٠ پلە دەبێت، لە شاری سلێمانی ٣٦ بە ٢٠، لە شاری کەرکوک ٤٠ بە ٢٤، لە شاری دهۆک ٣٧ بە ٢٠، لە شاری هەڵەبجە ٣٩ بە ٢١ پلەی سیلیزی دەبێت.

زۆرترین بینراو