پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە 

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە 

هیڤی ڕەمەزان _ زاری کرمانجی 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ پله‌كانی گه‌رما نزیكه‌ی دوو پله‌ به‌راورد به‌ هەفتەی  پێشوو نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢ی ئابی ٢٠٢٢، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنووریه‌كان، خێرای با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

 پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله‌ به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ و دوێنێ نزم ده‌بنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ و دوێنێ نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی:

هه‌ولێر  : 45
سلێمانی : 43
دهۆك  : 43
كه‌ركوك : 47
هه‌ڵه‌بجه‌ : 44
سۆران  : 44
راپه‌رین : 44
گه‌رمیان : 48