
په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به دیارده‌ی كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆده‌بێته‌وه
زاری كرمانجی - ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (11)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/11/30ی راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (11)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 30/11/2020 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 - پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 - پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی)و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ی كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقی عبدالله)، په‌یوه‌ست به (ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.