
په‌رله‌مانی كوردستان پرسی ته‌عریب و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم تاوتووێ ده‌كات
زاری كرمانجی - لهراگهیاندراوێكدا، لێژنه‌ی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگ، لێژنه‌كه به‌سەرپەرشتی جه‌مال حه‌وێز جێگری سەرۆکی لیژنه‌و ئامادەبوونی بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
راشیدهگهیهنن: كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوە، دوای ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونی ئەندامان له‌باره‌یانه‌وه رێكاری په‌یڕه‌وییان بۆ گیرایه‌به‌رو ئەوانەی پێویستییان به‌وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دواتر بەگشتی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم و دواھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێکكەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەند لەبارەی شنگال گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌باره‌وه‌كرا، ھەروەھا باس لەو تەعریبە کرا کە لەئێستادا لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه قسەکردن بوو لەسەر ھەڵبژاردنهكانی عێراق و چۆنیەتیی بەرێوەچوونی پرۆسەکە لەناوچە جێناکۆکەکان، بۆ ئەو پرسەش ئه‌ندامانی لیژنه‌كه راو سەرنج و تێبینییهكانی خۆیان خسته‌ڕوو جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و پرسه زۆر به‌جدی لەسەر بکرێت و ئه‌و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره كه‌بڕیاری لێدراوه نه‌بێتە هۆی کەمکردنی رێژەی دەنگ و کورسیی کورد لەو ناوچانەدا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا لیژنە بریاریدا بەو زووانە سەردانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم بکات بەمەبه‌ستی لەنزیکه‌وه ئاگاداربوون سه‌باره‌ت به ڕێکكەوتنی شنگال و دۆخی سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم.