په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

زاری كرمانجی - بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوە، دوای گفتوگۆكردنیان و ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونی ئەندامان کاری پێویستیان لەسەرکراو ئەوانەی پێویستییان به‌وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
لەتەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌دا پڕۆژەیاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگە خوێندرایەوەو لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌ گفتوگۆی لەسەر کرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک سەردانی پێویست کرا کە پەیوەندیدار بوون بەبەدواداچوونی داواکاریی پێشمەرگە بۆ ئەو پرسەش ئەندامان ڕاوبۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

زۆرترین بینراو