په‌رله‌مان داوا ده‌كات بڕیاری سزادانی ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌ بوه‌ستێندرێت

په‌رله‌مان داوا ده‌كات بڕیاری سزادانی ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌ بوه‌ستێندرێت

 

لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵاو لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ تاووتوێكردنی پرسی پێوه‌ری ئاوی ماڵان هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵاو لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان راوێژكارانی لیژنه‌ی ده‌سپاكی كۆبوونه‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌پرسی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دروست بوون كراو دوای گفتوگۆكردن هه‌ردوو لیژنه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: پێشنیازكرا به‌راگرتنی پرۆسه‌ی دانانی پێوه‌ری ئاوی ماڵان تا كۆتاییهاتنی كاری لیژنه‌ بۆ به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و پرسه‌ له‌ رێگه‌ی ئاراسته‌كردنی نوسراوێك بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
دووه‌م: نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێ بۆئه‌وه‌ی نوسراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ستاندنی ئه‌و سزایه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ 1/9/2019 له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ جێبه‌جێ بكرێ كه‌پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌ تاكۆتاییهاتنی كاری لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.
سێیه‌م: لیژنه‌ی لاوه‌كیی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌سپاكی و لیژنه‌ی شاره‌وانیی په‌رله‌مان له‌ به‌دواچوونه‌كانیان به‌رده‌وام بن تاده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام، دواتر بانگهێشتی وه‌زیری شاره‌وانی بكرێ بۆ لیژنه‌كه‌.

زۆرترین بینراو