په‌رله‌مان: دووشه‌ممه‌ سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

په‌رله‌مان: دووشه‌ممه‌ سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی راگه‌یاند
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/10ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (54) و مادده‌كانی (47، 52، 55، 57،56) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/6/10 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:


یه‌كه‌م: رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق:


1ـ یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانیی عیراقی و مارشی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب).


2ـ خوێندنه‌وه‌ی بریاری ژماره‌ (6)ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی رێزدار (نێچیرڤان ادریس مصگفی بارزانی) به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.


3ـ سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصگفی بارزانی)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (نۆیه‌م) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.


4ـ پێشكه‌ش كردنی وتاری به‌شێك له‌ ئاماده‌بووان به‌م بۆنه‌ مێژووییه‌وه‌.


5ـ وته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصگفی بارزانی).


دووه‌م: ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی بڕگه‌ی (3) له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.

زۆرترین بینراو